دیمه‌نى یه‌كێك له‌و كارگانه‌ى سنوورى عه‌ربه‌ت كه دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى تێدا دروستبوو... وێنه: 964+
بابه‌ته‌كه بۆنی ناخۆشی كارگه‌كانى عه‌ربه‌ته
ژینگه‌ى سلێمانى و شاره‌وانى شاره‌زوور ده‌خرێنه ناو سكاڵایه‌كی یاساییه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هەفتەیەك له‌مه‌وبه‌ر، پارێزەرێکى خۆبه‌خش سکاڵای یاسایی لەسەر کارگەکانی سنوری ناحیەی عەربەت تۆماركرد، هۆكاره‌كه‌ش بڵاوبوونه‌وه‌ى بۆنێكی ناخۆشی ئه‌م كارگانه‌یه كه هاوڵاتیان سنووره‌كه‌ى نیگه‌ران كردووه، ئێستاش کار لەسەر ئەوە دەکات دوو لایەنی پەیوەندیدار بخاتە ناو سکاڵاکەیەوە.
رێبین عومەر، پارێزەره‌كه‌یه به 964ـى وت رێكاره‌كانى پێشكه‌شكردنى سكاڵاكه ئه‌نجامدراون به‌ڵام به‌هۆى خاوى كاره‌كانى دادگا تاوه‌كو ئێستا رێچكه‌ى خۆى وه‌رنه‌گرتووه و ئه‌ویش له نزیكه‌وه چاودێری ده‌كات.
وتیشی “هه‌ردوو به‌رپرسی یه‌كه‌مى ژینگه‌ى سلێمانى و شاره‌وانى شاره‌زوور داخڵى ساكاڵاكه ده‌كه‌م به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشتر قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م بۆنه ناخۆشه‌ى كارگه‌كان هه‌بووه و وتوویانه سه‌رچاوه‌ى بۆنه‌كه ده‌زانن”.
له سنوورى شاره‌زوور به‌تایبه‌تیش ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت نزیكه‌ى پێنج كارگه هه‌یه، له‌ناو هه‌موویاندا یه‌كێكیان كه كارى دروستكردنى قیڕ ده‌كات بۆنێكی زۆر بڵاوده‌كاته‌وه، رێبین ده‌ڵێت، پارساڵ قایمقامى شاره‌زوور له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه ئه‌م كارگه‌ى داخست و بۆنه‌كه نه‌ما، یبه‌ڵام دواتر ده‌ست به‌كار بووه وه و سه‌رله‌نوێ بڵاوبوونه‌وه‌ى بۆنه‌كه‌ش ده‌ستیپێكرده‌وه”.
پێشتر، مستەفا جومعە، وتەبێژی فه‌رمانگه‌ى ژینگەی سلێمانی به 964ـى وتبوو “مانگی 12ـی ساڵی 2024، کارگەیەکی نەوتمان دۆزییەوە لە سنوری ناحیەی عەربەت کە هۆکاری بڵاوبوونەوەی بۆنەکە بوو و رامانگرت لەکارکردنن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ئەم ماوەیە دیسان بۆنەکە بڵاوبووەتەوە، لیژنەکانیان بەردەوام لە بەدواداچووندان بۆ زووتر دۆزینەوەی ئەو کارگانەی دەبنەهۆی بڵاوبوونەوەی بۆنەکە.
رێبین عومه‌رى پارێزه‌ر ده‌ڵێت، به‌رده‌وامه له به‌داوداچوونى سكاڵاكه‌ى و به ئەرکی پیشەیی خۆى ده‌زانێت بەرگری لە مافی خەڵک بكات، نووسراوی داخڵكردنى هه‌ردوو به‌رپرسی یه‌كه‌مى شاره‌وانى شاره‌زوور و ژینگه‌ی سلێمانیش ده‌خاته به‌رده‌م دادوه‌ر بۆئه‌وه‌ى ئه‌و قسانه‌یان روونبكه‌نه‌وه كه پێشتر وتویانه سه‌رچاوه‌ى بۆنه ناخۆشه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌كو پێویست رێكارى یاساییان له‌به‌رامبه‌ر كارگه‌كان نه‌گرتووه‌ته به‌ر.