کریستیان ئاتسۆ دۆزرایه‌وه
+964
هێرۆ مەولودی
کریستیان ئاتسۆ یاریزانی تۆپی پێی وڵاتی غانا، کە لە یانەی هاتای سپۆری تورکیا یاری دەکات، لە ژێر داروپەردووی باڵه‌خانه‌یه‌كی رووخاوی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیایه ده‌رهینرا و گواستراته‌وه نه‌خۆشخانه.
ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌ی فه‌نه‌تیكی توركیا ئه‌م به‌یانییه بڵاویكرده‌وه، ئاتسۆ له ژێر داروپه‌ردووی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی تێیدا نیشته‌جێ بووه، ده‌رهێنراوه و له ژیاندا ماوه.
ئاتسۆ یاریزانی پێشووی یانه‌كانی نیوكاسڵ و چێڵسیی ئینگلیزی و هه‌روه‌ها رائیدی سعوودیه‌یه، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هاتای سپۆره‌وه كردووه.
یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی له لای خۆیه‌وه هاوخه‌می خۆیان بۆ ونبوونی ئاتسۆ راگه‌یاندبوو، له په‌یامێكدا هیوای دۆزینه‌وه و سه‌لامه‌تبوونیان بۆ یاریزانه‌كه خواستبوو.
بەرەبەیانی دووشەممە 6ی شوبات، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر باكووری كوردستان و تورکیا و رۆژئاوای كوردستان و سووریای بە توندی هەژاند، له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا هه‌ستی پێكرا و مه‌ترسی دروستكرد.