"داتای تەوتین پێشکەشنەکراوە"

دارایی عێراق: نەبوونی ناوی خانەنشینان هۆکاری دواکەوتنی موچەیە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتى دارایى عێراق رایگەیاند، هیچ پەیوەندییەکیان بە دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە نییە و “بەوپەڕى پیشەییەوە” مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29.1.2025، وەزارەتی دارایی عێراق، روونکردنەوەیەکى لەبارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لێدوانەکانی رێباز حەملان، بریکارى وەزارەتى دارایى عێراق لەبارەى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان “نادروستن” و دەیانەوێت بڕیاری دادگای فیدراڵی جێبەجێبکەن.

“ماوەی زیاتر لە یەک ساڵە دەمانەوێت بڕیارى دادگاى فیدراڵى لەبارەى تەوتینکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان جێبەجێ بکەین، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتى هەرێمى کوردستان هیچ داتایەکى لەبارەى تەوتینکردنى موچەى فەرمانبەرەکان پێشکەشى وەزارەتمان نەکردووە”، وەزارەتى دارایى عێراق ئاماژە وا دەڵێت.

لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، هۆکار ئەوەیە “تاوەکو ئێستا حکومەتى هەرێمى کوردستان ناوى ئەو فەرمانبەرانەى لە لیستى موچە جیا نەکردووەتەوە کە خانەنشین دەبن”.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، تیمێک لە فەرمانبەرانى بەشى بودجە و ژمێریایى لە هەرێمى کوردستانن و ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە لەگەڵ وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان کار لەسەر جیاکردنەوەى ناوى ئەو کەسانە دەکەن کە خانەنشین دەکرێن.

دارایی عێراق: هەر فەرمانبەرێک دەوام زیاتر بکات پارەی ز...

دارایی عێراق: هەر فەرمانبەرێک دەوام زیاتر بکات پارەی زیاتر وەردەگرێت