دەزگای ئاسایشی هەرێم: پێنج تیر*ۆریستی دا*عش لە سلێمانی دەستگیر کران - وێنە: دەزگای ئاسایشی هەرێم
دەزگای ئاسایشی هەرێم:
“پێنج تیر*ۆریستی دا*عش لە دەورووبەری سلێمانی دەستگیر کران”
964+
شۆڕش قادری
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لە سێ ئۆپراسیۆندا پێنج تیر*ۆریستی دا*عش لە دەورووبەری سلێمانی دەستگیر کراون.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەماوەی ڕۆژانی 19-23- و 26.1.2025 بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، بەبریاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان، توانیان پێنج تی*رۆریستی داع*ش لە دەورووبەری سلێمانی دەستگیربکەن بەناوەکانی، (ص ث ع) ،(و ا ر)، (ص س ص) ،(م ع ح) ،(خ ب ع)”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەمیان داواکراوی دادگاکانی عێراق بوون و بەمەبەستی خۆحەشاردان روویان لە دەورووبەری سلێمانی کردبوو کە لەماوەی رابردوودا چەندین خولی شەرعی و سەربازیان بینیوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 4ـی تی*رۆر راگیراون و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.