لە کۆی 500 فەرمانبەر
لە هەڵەبجە 25 کەسی خاوەن پێداویستی تایبەت دامەزران
964+
ژێوار خدر
دوای دامەزراندنی 500 فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست بۆ فەرمانگە جیاوازەکانی پارێزگای هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە، دەستخۆشی لە ئەنجومەنی راژە دەکات، چونکە بەشێک لەو کەسانەی کە دامەزراون کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتن.
لە راگەیاندراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ سێشەممە 28.12025 بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، “جێی خۆیەتی دەست خۆشی لە ئەنجومەنی راژە بکەین کە بەدەم داواکاریەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمانەوە هاتن بە دامەزراندنی کەسانی خاوەنپێداویستی تایبەت.”
دەشڵێت، لە کۆی ئەو 500 فەرمانبەرەی دامەزراون 25یان کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەن، به پێی ياسای مافى ئيمتيازاتى كەم ئەندامان و خاوەن پيداويستى تايبەت له هەرێمى كوردستان، حكومەت پێویستە بە رێژەی %5 پەيوەست بێت به تەرخان كردنى وەزيفه له كەرتى گشتى بۆ كەمئەندام وخاوەن پێيداويستى تايبەت بەو مەرجەی کەسانی شیاو بن و توانای کارکردنیان هەبێت.