کامێرەکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی لە چوارڕییانەکانی هەولێر دەخرێنەکار - وێنە: هاتوچۆی هەولێر
ئیتر ئەوە نەما خێرا باژۆی بۆ ئەوەی لە ترافیک لایت دەربچی
کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی لە چوارڕێیانەکانی هەولێر دەخرێنەکار
964+
شۆڕش قادری
شۆفێران ئاگادار بن، ئیتر ئەوە نەما خێرا باژۆن بۆ ئەوەی لە ترافیک لایتەکان دەربچن، چونکە لە ئەمشەوەوە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی لە چوارڕێیانەکانی هەولێر دەخرێنەکار، سەرەتا بۆ ماوەی 10 رۆژ بەشێوەی تێست دەبن و دواتر سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.
هێمن ئەمین وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بە 964ـی وت، “دوای کاتژمێر 12ـی ئەمشەو 28.1.2025، کامێراکانی تۆمار کردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر لە چوارڕێیانەکان، بەشێوەی تێست دەکەونەکار بۆماوەی 10 رۆژ، واتە تا کاتژمێر 12ـی شەوی 7.2.2025”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەو کاتە، سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی تۆمار دەکرێن لە سیستمی سزادانی هاتوچۆ.
کامێراکان ئەم سەرپێچییانەی خوارەوە تۆمار دەکەن:
1-نەوەستان لە گڵۆپی سوری ترافیک لایت.
2-لێخورین بە خێرای زیاتر لەو خێرایەی کە رێگەی پێدراوە بۆ تێپەڕین لە ترافیک لایت لەوکاتەی گڵۆپی ترافیک لایت سەوزە.
3-زیاتر هاتەنەپێش و تێپەراندنی هێلی پەڕینەوەی پیادە لەو کاتەدا کە گڵۆپی ترافیک لایت سورە.
هێمن ئەمین داوایشی لە شۆفێران کرد، پابەندی رێنماییەکان بن بۆ ئەوەی دووربن لە سزای پێبژاردن .
لیستی ئەو چوارڕێیانانەی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوییان لێ دانراوە، لە خوارەیەوە: