دیمه‌نێكی به‌ڕێوه‌چوونى خوله‌كه له‌هه‌ولێر .. خواره‌وه‌ى وێنه‌كه‌ش دیمه‌نى دۆزینه‌وه‌ی دوو مین له چیاى سه‌فین... وێنه: ده‌زگاى مینى هه‌رێم.
نۆ تیمن و سێ تیمیان به‌رده‌وام له ماڵه‌وه‌ن
كارمه‌ندانى مینلابه‌رى هه‌ولێر وریا دەکرێنەوە؛ خولى له‌بیرنه‌چوونه‌وه‌یان بۆ دەکرێتەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كاروبارى مینى هه‌ولێر، خولێكی له‌بیرنه‌چوونه‌وه به‌و كارمه‌ندانه‌ى ده‌كات كه كارى مینلابه‌رى له سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش بۆ زیاتر وریاكردنه‌وه‌ى ئه‌م تیمانه‌یه كه بچنه سه‌ر كێڵگه‌یه‌ك و به زانیاری نوێوه كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
له سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروبارى مینى هه‌ولێر نۆ تیمی مینلابه‌رى هه‌ن، شه‌ش تیمیان به‌رده‌وام له ئه‌ركدان و سێ تیمیش له ماڵه‌وه له پشووداندان.
عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى مینى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م خولانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌ندامانى ئه‌م سێ تیمه‌ى كه له پشوودا ده‌بن.
وتیشی “هه‌ر ئه‌ندامێكی تیمى مینلابه‌ر پێویسته به‌وپه‌ڕى وریایی و به‌ته‌واوى زانیارییه‌كانییه‌وه له‌سه‌ر كێڵگه مینه‌كان كاره‌كانى خۆیان ئه‌نجام بده‌ن بۆیه ئه‌م خوله بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ى ئه‌و كارانه‌یه كه ئه‌وان له‌ماڵه‌وه له پشوودا بوونه”.
ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام زانیاری ناو كێڵگه مینه‌كان له‌لاى ئه‌ندامانى ئه‌و تیمانه‌یان هه‌بێت چونكه عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ڵێت “هه‌ر له‌بیرچوونه‌وه‌یه‌كى زانیاری له‌سه‌ر كارى مینلابه‌رى تیمه‌كان رووبه‌ڕووى رووداوى نه‌خوازراو ده‌كاته‌وه”.
له خوله‌كه‌دا كه ماوه‌ى سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت هه‌موو ئه‌و زانیارییه نوێیانه‌ش به‌و تیمانه ده‌درێت كه له‌ماوه‌ى یه‌ك مانگ پشوویاندا پێیان نه‌زانیوه چونكه پێویسته بەپێی رێککارە پێوەریەکانی کارکردن لە کێڵگەمینەکان بێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و سەلامەتیش بن.
له سێیه‌م رۆژى خوله‌كه‌دا ته‌واوى ئه‌ندامانى ئه‌م تیمانه تاقیكردنه‌وه‌یان پێده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیش ده‌ڵێت “پێویسته له تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌ربچن، خۆ ئه‌گه‌ر له یه‌كه‌مجار ده‌رنه‌چوون، تاقیكردنه‌وه‌كانیان بۆ دووباره ده‌كرێته‌وه تا ئه‌وكاته‌ى ده‌رده‌چن”.