ئەو گەنجەی لە پاسەکەی سعودیە گیانی لەدەست دا
“کوڕێکی زۆر سەلار و سەنگین بوو لەنێو خەڵکی دا”
+964
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
دوێنێ شەو كاتژمێر 8:00 پاسێكی عومرەكارانی كورد بە 47 سەرنشینەوە لەگەڵ گەیشتنی بە خاكی سعودیە تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو، بەوهۆیەوە سەرنشینێک گیانی لەدەستدا.
کرێکار عبدولمەجید برای ئەو عەمرەکارەیە کە گیانی لەدەست دا بەناوی جوتیار بە 964ـی وت ،”بەپێی ئەو زانیاریانەی پێمان گەیشت کە دوێنێ شەو پاسێکی عومرەکاران لە رێگای عەرعەر توشی رووداوی هاتوچۆ بووە زیاتر لە 13بریندای لێکەوتەوە،براکەی ئێمەش بەداخەوە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، زۆر بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی فیزاکەی دەکرد، جوتیار دووم جاری بوو بچێتە گەشتی عومرە، بەڵام ئەم جارەیان قەدەرەکەی وابوو پێی نەگەیشت نەیتوانی بی بینێت.
“گومان لەوەدانییە کوڕێکی زۆر سەلار و سەنگین بوو هەرچی ناسیبێتی خۆشی ویستووە، ئەگەر تەماشای تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بکەن هەموو هاوڵاتیانی ناحیەکە بۆی بەخەمن” براکەی جوتیار وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا رێکاری هێنانەوەی تەرمەکەی بەشێکی تەواو بووە، تەنها رێگەپێدانی ماوە بۆ ئەوەی بەڕێ بکرێتەوە بۆ ناحیەی تەکیە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی