700 بۆ ملیۆنێک دینار نادەن

ژووری بازرگانی سلێمانی: بڕیاری لێخۆشبوون بۆ باجی کۆمپانیاکان دەرچوو

964+

ژووری هەواڵ

ژووری بازرگانی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ باجی ئەو کۆمپانیایانە دەرچوو، کە لەکاتی دیاریکراودا سەردانی فەرمانگەکانی باجیان نەکردووە بەمەبەستی خۆ تۆمار کردن.

سزای پێبژاردنی سەردانینەکردنی فەرمانگەکانی باج لەلایەن کۆمپانیاکان، بەپێی یاسا، مانگانە لەنێوان 700 هەزار بۆ دوو ملیۆن دینارە، بەڵام ئێستا لێخۆشبوونیان بۆ دەکرێت.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی، کە ئەمڕۆ 27.1.205 دەرچووە ، پاڵپشتە بە بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار دراوە بە “دێژکردنەوەی ماوەی خۆتۆمارکردنی ئەو کۆمپانیایانەی، کە تازە دامەزراون و نەیانتوانیوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی باج بکەن، بە مەبەستی خۆتۆمارکردن و کردنەوەی دۆسییە بۆیان، تاوەکوو 30.6.2025 ماوەیان درێژ کرایەوە.”

دەبێت کۆمپانیاکان لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا سەردانی فەرمانگەکانی باج بکەن و دۆسیەی باج بکەنەوە.

حکومەتی هەرێم باجی تۆمارکردن و بەناوکردنی خانوبەرەی ک�...

حکومەتی هەرێم باجی تۆمارکردن و بەناوکردنی خانوبەرەی کەمکردەوە