نرخی نەوت بەرەو دابەزینە
یەکەم رۆژى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى نەوتە
بەرمیلێک نەوت سەروو 81 دۆلارە
964+
وریا فەتاح
سێ هەفتەیەک دەبێت نرخى نەوت لە ئاستێکى بەرزدا مامەڵەى پێوە دەکرێت، ئەمڕۆش کە سەرەتاى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى نەوتە، نرخەکەى سەروو 81 دۆلارە.
ئەمڕۆ دووشەممە 27.1.2025 نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا بە 81 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەراورد بە رۆژى شەممە، 0.34 سەنت دابەزیوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش، بە 74 دۆلار و 09 سەنت دیاری کراوە و بەڕێژەى 0.79 سەنت دابەزیوە.
زۆر هۆکار هەن کە نرخى نەوت بەرز و نزمى پێدەکەن، بەڵام گرنگترینیان هاتنى ترەمپ و خاوبوونەوەى گرژییە ناوچەییەکانن کە نرخى نەوتیان بەرەو بەرزبوونەوە برد.