دیمەنێکی ئەسپی عەرەبی ... وێنە لە vetdrgate وەرگیراوە.
بۆ هاتوچۆى نێوان شاره‌كان و ده‌ره‌وه‌ى وڵات
مه‌خمور ناسنامه و پاسپۆرت بۆ 10 ئه‌سپه‌كه‌ى دروست ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کشتوکاڵی قه‌زاى مەخمور، ئاگادارى خاوه‌ن ئه‌سپه‌كانى سنووره‌كه‌ى كردووه‌ته‌وه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى ناسنامه و پاسپۆرت بۆ ئه‌سپه‌كانین دروستبكرێت به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵیش ده‌ڵێت له سنووره‌كه ته‌نیا 10 ئه‌سپیان هه‌یه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژماره‌ى ئه‌سپه‌كان كه‌من، بۆیه كشتوكاڵ ناوى یه‌ك به یه‌كى خاوه‌نه‌كانیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌شڵێت هه‌ر 10 ئه‌سپه‌كه ئه‌سپی ره‌سه‌نى عه‌ره‌بین.
مه‌ڕوان حوسێن به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى ئه‌م قه‌زایه به 964ـى وت دروستكردنى ناسنامه و پاسپۆرت بۆ ئه‌وه‌یه كابراى به‌خێوكه‌ر ئه‌گه‌ر ویستى جوڵه به ئه‌سپه‌كانى بكات له شارێك بۆ شارێكى دیكه، ئه‌وا كێشه‌ى گواستنه‌وه‌ى نه‌بێت و ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه خاوه‌ندارێتى خۆى بۆ ئه‌سپه‌كه دووپات ده‌كاته‌وه.
به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ئه‌سپه‌كان بگوازنه‌وه ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیش هیچ كێشه‌و گرفتێكیان نابێت.
وتیشی “بڕیارى دروستكردنى ناسنامه و پاسپۆرت بۆ ئه‌سپه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراقه‌وه‌یه و كشتو‌كاڵى نه‌ینه‌واش ئێمه‌ى راسپاردووه له سنووره‌كه‌مان ئه‌م كاره بكه‌ین”.
له‌سه‌رتاى مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو، ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه سه‌رژمێری ئاژوڵان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وكات ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆك بۆ 964 دووپاتی كرده‌وه كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا هیچ بڕیارێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتوكاڵه‌وه نییه، بۆ ئه‌م سه‌رژمێرییه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كردبوو كه پێشتر پڕۆژه‌یه‌كی عێراقی بۆ سه‌رژمێری گشتى ئاژه‌ڵان له ته‌واوى عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام ماوه‌ى 10 ساڵه وه‌ستاوه و هۆكاره‌كه‌شی سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕ له‌دژى داعش بووه و تاوه‌كو ئێستاش ده‌ستى پێنه‌كراوه‌ته‌وه.