یەکێک لە سیتییەکانی سلێمانی - فۆتۆ +964
بۆ مانگى یەک لە سلێمانى
نرخى ئەمپێرى کارەباى مۆلیدەى سیتییەکان دیاریکرا
964+
وریا فەتاح
لە سلێمانى، بۆ مانگى یەکى 2025، نرخى ئەمپێرى کارەباى مۆلیدەى سیتییەکان دیارکرا کە 272 دینارە بۆ هەر کیلۆواتێک.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى بڵاوى کردەوە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان)، نرخى هەر کیلۆواتێک لە کارەباى مۆلیدەى سیتییەکانى بۆ مانگى 1ـى ئەمساڵ بە 272 دینار دیارى کردووە.
وەک باسى دەکات، دیاریکردنى نرخەکە بەرمەبناى نرخى گازوایلە لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەى بۆ خەرجى مۆلیدەى سیتییەکان ئاماددەکراوە.
جەختیش دەکاتەوە، پێویستە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانى پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.