کەمپینێک بۆ یارمەتیدانی راگەیەنراوە
هەردوو گورچیلەی لەکارکەوتووە و توانای چارەسەری نییە
964+
ئاکام غەفور-سۆران
ژنێکی دانیشتوی خەلیفان هەردوو گورچیلەی لەکار کەوتووە، بەهۆی هەژارییەوە توانای گۆڕینی گورچیلەکانی نییە، دکتۆریش مۆڵەتی مانگێکی بۆ داناوە کە دەبێت گورچیلەکانی بگۆڕێت.
هاوڕێ رەشید، کە گەنجێکی خێرخوازی خەلیفانە، کەمپینێکی یارمەتی کۆکردنەوەی بۆ راگەیاندووە، ئەو بۆ 964 وتی، “گۆڕینی گورچیلەکانی پێویستی بە زیاتر لە 60 ملیۆنە، ئەگەر شەش هەزار کەس هەر یەکەی بە 10 هەزار دینار بەشداری بکات، دەتوانین ژیانی ئەو ژنە رزگار بکەین”.
وتیشی، “ژنەکە خاوەنی شەش منداڵە و دەمەوێت کەمپینێکی بۆ بکەم کە لە سەرتاسەری کوردستان خەڵک بەشداری بکات، هەر کەسێک بیەوێت بەشدار بێت، لە رێگای فاست پەی دەتوانێ بەشدار بێت لەگەڵمان بە ناردنی پارە بۆ ژمارەی 07504368280.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری