لە به‌ڕێوه‌به‌رایەتى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان وەرگیراوە.
"ئه‌م فۆڕمه‌ت نه‌بێت ڤیزه‌ت پێ‌نادرێت"
بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى ناویان بۆ حه‌جى ئه‌مساڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه؛ بچن فۆڕمی تواناسازی پڕبكه‌نه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات كه ناویان بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، سه‌ردانى بنكه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى فۆڕمی تواناسازى پڕبكه‌نه‌وه.
تواناسازى، فۆڕمێكی تایبه‌ته له‌لایه‌ن وڵاتى سعودیه‌وه داواكراوه كه هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌مه‌به‌ستى حه‌جكردن سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، پڕی بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیا ببنه‌وه له ته‌ندروستییان.
شێخ نیاز شێخ راغب، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان، به 964ـى راگه‌یاند، وڵاتى سعودیه وه‌كو مه‌رجێك بۆ پێدانى ڤیزه ئه‌م فۆڕمه‌ى داناوه و پێویسته هه‌موو ئه‌و كەسانه پڕی بكه‌نه‌وه كه ناویان بۆ حه‌ج گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
وتیشی “له‌رێگه‌ى ئه‌م فۆڕمه‌وه له‌و كه‌سانه دڵنیا ده‌بنه‌وه كه سه‌ردانى ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش له دیاریكردنى نه‌خۆشییه‌كانیان”.
نابێت نه‌خۆشی قوڕسیان هه‌بێت یاخود په‌ككه‌وته بن، ئه‌وانه‌ى بۆ حه‌جكردن سه‌ردانى وڵاتى سعودیه ده‌كه‌ن پێویسته له رووى ته‌ندروستییه‌وه شیاوى ئه‌م سه‌فه‌ركردنه بن.
نوسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای هەولێریش چه‌ند بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستى بۆ پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌كه ده‌ستنیشان كردووه و پێویستە ئه‌و كاسه‌نى سه‌ردانى بنكه‌كان ده‌كه‌ن دوو وێنەی رەنگاورەنگ (معامله) و کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری کەسیان پێبێت.
هەر حاجیەکی ئەو فۆرمە پڕنەکاتەوە، ڤیزا لە پاسەپۆڕتەکەی نادرێت و بێبەش دەبێ لە پرۆسەی حەج.
ئه‌و بنكه ته‌ندروستیانه‌ى له هه‌ولێر ده‌ستنیشان كراون بریتیین له بنکەی تەندروستی مەلا فەندی، برایەتی، ئازادی، نازدار بامەرنی، بنکەی تەندروستی شەقڵاوەش، تایبەتە بە حاجیانی سنوری ئه‌م قه‌زایه و دەوروبەری، هەروەها بنکەی تەندروستی کۆیە، بۆ حاجیانی کۆیە و تەق تەق و دەوروبەری ده‌ستنیشان كراوه.
رۆژى 11.12.2024، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر بڵاویكرده‌وه، ئەو کەسانەی بەمەبەستی بەجێگەیاندی فەریزەی حەج و ماڵی خودا دەچنە سعودیە، دەبێت پشکنینی لاشەیی، واتا پشکنینی لیاقەیان بۆ ئەنجامبدرێت، ئینجا دەتوانن فەریزەی حەج ئەنجام بدەن.
به‌پێی داتا فه‌رمییه‌كان كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێم هه‌یه بۆ وەرزی نوێی حەجى ئه‌مساڵ، پێنج هەزار و 120 کەس له هه‌رێمى كوردستانه‌وه سه‌ردانى سعودیه ده‌كه‌ن، دیاریكردنى ئەم ژمارەیە بۆ هه‌رێمی كوردستان، بەگوێرەی رێنماییەکانی ئه‌م وڵاته رێکخراوە کە بۆ هەر ملیۆن کەس، هەزار کەس دیاریکراوە.