
دیمەنێک لە تورکیا - Social Media
سه‌رۆكی توركیا 7 رۆژ ماتەمینی نیشتمانی لە تورکیا راگه‌یاند
964+
کوردستان ئەحمەد
به‌هۆی رووداوى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، سه‌رۆكی توركیا حه‌وت رۆژ ماته‌مینی نیشتمانی له وڵاته‌كه‌یدا راگه‌یاند.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئه‌مڕۆ، حەوت رۆژ ماتەمینی راگەیاند.
سەرۆك كۆماری توركیا وتی “لە ناوخۆی وڵات‌دا و لە نوێنەرایەتییەكانمان لە دەرەوەی وڵات‌دا، ئاڵای وڵاتەكەمان بۆ ماوەی 7 رۆژ بۆ نیوە دەهێنینە خوارەوە”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئەمە ماتەمینییەكی سەرتاسەرییە و وڵاتەكەمان رێز لە قوربانییەكان دەگرێت.
