ئاگاداری خەڵک دەکەنەوە

پسووڵەی خۆراکی سلێمانی؛ ئێستا تەنیا دوو کارتان بۆ دەکەن

964+
ئەحمەد مستەفا

پسووڵەی خۆراک لە سلێمانی، ئێستا دەتوانێ تەنیا پشتگیری ئەو کەسانە بکات کە کۆبۆنی خۆراکیان لە ماڵی باوکیان جیا نەکردووەتەوە، یان کوژاندنەوەی ناوی ئەو کەسانەی کە کۆچی دواییان کردووە.

کۆمپانیای خۆراکی سلێمانی، لە ئاگادارییەکدا رێنوێنییەکی نوێی لە بەشی پسووڵە دەرچواندووە کە 964 دەقەکەی وەرگرتووە و دەڵێ، لە ئێستادا تەنیا دەتوانین پشتگیری ئەو هاوڵاتیانە بکەین کە کۆبۆنی خۆراکیان “زەواج” جیانەکردوەتەوە لەسەر کۆبۆنی ماڵی باوکیانن.

هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، راگرتنی کارەکانیانە بەهۆی پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنی کردنی، فۆڕم و مامەڵەی هاوڵاتیان.

جیاواز لە پشتگیرییەکە، پسووڵەی خۆراک دەڵێ، دەتوانین ناوی “مردووەکان” بکوژێنینەوە، ئەو کەسانەی دەیانەوێت کەسێکی خێزانەکەیان لەسەر فۆڕم و پسووڵە لابەرن دەتوانن سەردانیان بکەن.

کۆمپانیای خۆراک بە تکا کردن دەڵێ، تا ئەوکاتەی ئاگاداری بڵاو دەکرێتەوە، سەردانی کۆمپانیا مەکەن تەنیا بۆ ئەو کارانە نەبێت، کە روون کردنەوەمان لەسەری هەبووە.

زیاتر لە ساڵێکە سلێمانی چاوەڕوانی پسوڵەی ئەلیکترۆنیە

زیاتر لە ساڵێکە سلێمانی چاوەڕوانی پسوڵەی ئەلیکترۆنیە

بریکارانی بەشە خۆراک دەبێت بە ڤیزە کارد پارە بدەن

بریکارانی بەشە خۆراک دەبێت بە ڤیزە کارد پارە بدەن

کەس سەردانی پسووڵەی خۆراکی سلێمانی نەکات

کەس سەردانی پسووڵەی خۆراکی سلێمانی نەکات