هەڵەبجەى تازە
13 ئەفغانى و پاکستانى و فلیپینى دەستگیرکران
964+
بڕوا مەجید_شارەزوور
یاریدەدەرێتی ئاسایشی هەڵەبجەی تازە، 13 هاوڵاتى ئەفغانى و پاکستانى و فلیپینى دەستگیرکرد کە لە هەوڵدابوون بە شێوەیەکى نایاسایى بەرەو خوارووى عێراق بڕۆن.
نەوزاد سەعید، بەڕێوبەری یاریدەرێتی ئاسایشی شارەزوور، بە 964ـى وت،” ئەمڕۆ لەسەر رێگای قەزای شارەزوور بۆ دەربەندیخان و نزیک گوندی میرەدێ، لەژێر پردێکی پەڕینەوە 13 کەسى ئەفغانی و پاکستانی و فلیپینیمان دەستگیرکرد”.
وەک باسى دەکات، ئەو کەسانە بەشێوەیەکى نایاسایى لە ئێرانەوە هاتوونەتە هەرێمى و ویستویانە بەرەو ناوچەکانى خوارووى عێراق بڕۆن.
ناوە ناوە لە هەرێمى کوردستان، خەڵکانى ئەفغانى و پاکستانى و فلیپینى و چەند وڵاتێکى دیکە دەستگیر دەکرێن کە خاکى هەرێم کوردستان بۆ پەڕینەوە بۆ تورکیا بەکاردەهێنن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح