کەس بریندار نەبوو

ئاگرەکەى ئیسکان تاوەر کۆنتڕۆڵکرا

964+

دەشتى عارف- هەولێر

کەمێک لەمەوبەر ئاگرەکەى ئیسکان تاوەر کۆنتڕۆڵکرا و تائێستاش هۆکارى ئاگرەکە نەزانراوە.

پەیامنێرى 964 لە شوێنى رووداوەکە بە 964ـى”ئەو ئاگرەى لەیەکێک لە شوقەکانى ئیسکان تاوەر کەوتەوە، لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانى هەولێرەوە کۆنتڕۆڵکرا”.

لاى خۆیەوە شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر بۆ 964 وتى،”خۆشبەختانە ئاگرەکە بەبێ زیانى گیانى کۆنتڕۆڵکراوە و کەس بریندار نەبووە”.

باسى لەوەشکرد تائێستا نازانن هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە لە چییەوە بووە و دواى لێکۆڵینەوە ئاشکراى دەکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح