بۆ بوون بە گرێبەست

 144 وانەبێژى زانکۆى زاخۆ نیگەرانن لە نەگەڕانەوەى ناوەکانیان

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

144 وانەبێژى زانکۆى زاخۆ نیگەرانن لەوەى کە ناویان بۆ بەگرێبەستبوون نەگەڕاوەتەوە و دەڵێن،”گەندەڵى کراوە و حزبایەتى لەبەرچاوگیراوە”، زانکۆش رەتى دەکاتەوە.

دواى ئەوەى لە ماوەى رابردوو، ئەنجومەنى وەزیران بریاریدا لەسەر بەگرێبەستبوونى وانەبێژانى وەزارەتى خوێندنى باڵا، 405 کەس بەشێوەى گرێبەست لە زانکۆى زاخۆ دامەزران و ژمارەیەک کەسیش کە دەڵێن 144 وانەبێژن ناویان نەگەڕاوەتەوە.

د. زاهد جەقسی باوکى دوو وانەبێژى وەرنەگیراوى زاخۆیە، قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت،”گەندەڵى لەو بابەتەدا هەیە و دەستکارى لە ناوەکان و ناردنى لیستى ناوەکان کراوە”.

داواش دەکات، کێشەى دوو کچە وانەبێژەکەیى و هەموو ئەوانەى وەرنەگیراون، چارەسەر بکرێت.

964 کێشەکەى بردە زانکۆى زاخۆ و لەوێ سەرچاوەیەکى باڵاى زانکۆکە بە 964ـى وت،” ئەوە بەهیچ شێوەیەک راست نییە کە لە ناردنى لیستى ناوى وانەبێژان حزبایەتى لەبەرچاوگیرابێت یان دەستکارى لیستى ناوەکان کرابێت”.

وەک باسى دەکات، لیستى ناوى ئەو 144 وانەبێژەشیان بۆ ئەنجومەنى وەزیران ناردووە، نکۆڵیش ناکات کە کارمەندى زانکۆکەیانن.

هەروەک جەختیش دەکاتەوە، لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا لەسەر خەتن بۆ چارەسەرکردنى کێشەکەیان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەو وانەبێژانەی دەخوێنن دامەزراندنەکەیان لە کیس ناچێ

ئەو وانەبێژانەی دەخوێنن دامەزراندنەکەیان لە کیس ناچێ