مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان
لە سلێمانی داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی تاقیگەکان دەکرێت
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى
ژمارەیەک چالاکوان لەبەردەم نەخۆشخانەی هیوا گردبوونەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی تاقیگەکان دەکەن لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك ئه‌نجامدراوه.
بەها بەکر، سەرۆکی کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری بە 964 وت، زیاتر لە مانگێکە وەزارەتی تەندروستی ئه‌م گرێبەسته‌ی ئەنجامداوە، بەوهۆیەوە كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان ده‌كات.
باسی لەوەکرد، دەیانەوێت ئەو گرێبەستە هەڵبوەشێتەوە و خوازیارن بیمەی تەندروستی و بێ‌کاری بۆ دەرچوان دابین بکەن، لە رێگەی یاساوە بە دوای ئەو بابەتەدا دەچن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن