پێشتر تەنیا بۆ ئەندرۆید بەردەست بوو

چاوەڕوانی بەکارهێنەرانی ئایفۆن کۆتایی هات؛ تروکۆڵەر تایبەتمەندییەکی زیاد کرد

964+

رێبین هۆشیار

لە ئێستادا بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەتوانن زانیاری لەسەر ئەو کەسە بزانن کە پەیوەندیان پێوەدەکات.

ترۆکۆڵەر بەوە ناوبانگی دەرکردبوو کە یارمەتی بەکارهێنەر دەدات لە ناسینەوەی ئەو کەسانەی کە پەیوەندی پێوەدەکەن بە پیشاندانی زانیاری دەربارەی ئەو کەسە، بەڵام ئەم تایبەتمەندییە تەنها بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید بەردەست بوو. کۆمپانیای ئەپڵ ڕێگەی بە ئەپڵیکەیشنەکە  نەدەدا ئەم تایبەتمەندیە بەردەست بخات بەهۆی یاسا و رێسای کۆمپانیاکەیەوە.

ئەم تایبەتمەندیەی تروکۆڵەر بە یەکگرتن لەگەڵ سیستەمی پەیوەندی  ios   (iOS’ native call handling system)کاردەکات و رێگە بە تروکۆڵەر دەدات کە  زانیاری  کۆبکاتەوە لەسەر پەیوەندی هاتوو بۆ بەکارهێنەر و لەهەمان کاتدا پیشانی بەکارهێنەری بدات.

لەگەڵ ئەوەدا بەکارهێنەر دەبێت رێگە بە ئەپڵەکەیشنەکە بدات بۆ بەکارهێنانی لیستی پەیوەندییەکانی و ئەو پەیوەندیانەی پێشتر کردوویەتی.

لەڕێی ئەم تایبەتمەندییەوە، بەکارهێنەر دەتوانێت خۆی لە پەیوەندییە ساختەکان یان نەخوازراوەکان بپارێزێت.