لە راپەڕین

11 کەس لەسەر بابەتی شوێنەوار دەستگیرکران

964+

ژێوار خدر

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرین 11 تۆمەتباری شوێنەواریان دەستگیر کرد، کە ویستوویانە ناوچەیەکی شوێنەواری هەڵکۆڵن.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی راپەڕین بە 964ـی وت، زانیاریمان پێگەیشتووە لەسەر گروپێک، کە بەدوای شوێنەواردا دەگەڕێن لە گوندی پاشکۆتەڵی ناحیەی سەرکەپکان ، دوای چاودێری کردنیان بە هاوکاری هۆبەی ئاسایشی سەرکەپکان، توانیمان 11 کەس دەستگیر بکەین لە کاتی هەڵکۆڵینی یەکێک لە ناوچە شوێنەوارییەکانی گوندەکە.

وتیشی، تەمەنی تۆمەتبارەکان لەنێوان 25 بۆ 40 ساڵیدایە و دەستیشگیراوە بەسەر دوو ئامێری تایبەتی پشکنین و دۆزینەوە و هەڵکۆڵینی شوێنەواردا، کە تۆمەتبارەکان ویستبوویان بەکاری بهێنن.

باسی لەوەشکرد، تۆمەتبارەکان بەماددەی 24 لە یاسای شوێنەوار راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بەپێی ئامارێک کە 964 لەو سەرچاوەیەی ئاسایشی راپەڕینەوە دەستیکەوتووە، لە ساڵی 2024 دا 16 دۆسییەی شوێنەوار لە ناوچەکەدا هەبوون.

پۆلیس شوێنەواربڕەکانی چیای ماکۆکی راونا

پۆلیس شوێنەواربڕەکانی چیای ماکۆکی راونا