کەسێکی دیکەش برینداربوو

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە هەولێر دوو برا گیانیان لەدەستدا

964+
دەشتی عارف ـ هەولێر

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای سێبیران – هەولێر، دوو هاوڵاتی  سوری گیانیان لەدەستدا وکەسێکی دیکەش بریندار بوو.

مستەفا خدر، کە دانیشتووی گەڕەکی سێبیرانە و شایەدحاڵە لە شوێنی رووداوەکە بە964ـی وت، “بەیانی کاتژمێر 7:30 خولەک لەسەر رێگەی سێبیران – هەولێر رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ماتۆرسکیلێکی سێ تایە و بارهەڵگرێک روویدا و لە ئەنجامدا هەر دوو سەرنشینی ماتۆرەکە گیانیان لەدەستداوە کە برای یەکترن و سورین، شۆفێری بارهەڵگرەکەش بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە”.

کاروانی خۆشناو، وتەبێژی پێشوتری پۆلیسی هەولێر، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک هەواڵەکەی داناوە و دەڵێت،  “رووداوەکەی بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سێبیران – هەولێر، لەنێوان ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە و بارهەڵگرێک روویداوە و بەداخەوە دوو کەس کە بران و یەکێکیان شوفێری ماتۆرسکیلەکە بووە گیانیان لەدەستدا .”

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

دەیویست لە بەغداوە بێت بۆ هەولێر بە رووداوی هاتوچۆ گیا...

دەیویست لە بەغداوە بێت بۆ هەولێر بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا