سەوزەیان بە ئاوی زێراب بەرهەم دەهێنا

500 دۆنم زەوی و زیاد لە 100 خانووی پلاستیکی لە هەولێر تێکدران

964+

ژێوار خدر

هەولێر بەردەوامە لە پاککردنەوەی ئەو زەویانەی سەوزە بەرهەم دەهێنن و بە ئاوی پیس ئاو دەدرێن.

پارێزگای هەولێر، هەڵمەتێکی چەند هەفتەیی دەستپێکردووە و ئەو شوێنانە پاکدەکاتەوە کە سەوزە بەرهەم دەهێنن، بەڵام بە ئاوی پیس سەوزەکان ئاو دەدەن.

پارێزگاکە  لە درێژەی هەڵمەتەکەیدا رایگەیاند، لیژنەی لادانی داچێندراوی پارێزگا، زیاتر لە 500 دۆنم زەوییان پاککردووەتەوە و زیاتر لە 100 خانووی پلاستیکیشیان تێکداوە کە بەشێوەی زێدەڕۆ لەسەر ئاوی زێراب و ئاوەڕۆ و ئاوی قورس دروستکرابوون و سەوزەیان لێ بەرهەم دەهێنرا.

رۆژی پێنجشەممە 16.1.2025 لەلایەن تیمەکانیان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی هاوبەشی بەدواداچوونی هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگەی هەولێر، دەستكرا بە هەڵمەتێکی فراوانی لادان و راگرتنی کارەکانی هەموو ئەو زەوییانەی بە نایاسایی و بەبێ مەرج و رێنمایی تەندروستی كارى كشتوکاڵی سەوزەی تێدا دەکرێت، كە بە ئاوی قورس و پاشماوەی ماڵان ئاو دەدرێت و سەرچاوەکەی ئاوی پیسی ماڵانە، ئەمەش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییە گوازراوەکان.

ئەو كێڵگانەی سەوزەیان بە ئاوی پیس دەچاند بە شۆفڵ تێكدر...

ئەو كێڵگانەی سەوزەیان بە ئاوی پیس دەچاند بە شۆفڵ تێكدران