تابلۆی ناساندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان _ وێنە: 964
بۆ ماستەر و دکتۆرا
فەرمانبەرانی میلاکی گەرمیان دەتوانن لە کۆریای باشوور بخوێنن
964+
ژێوار خدر
ئاژانسێک دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بۆ فەرمانبەرانی میلاکی تەندروستی گەرمیان لە وڵاتی کۆریای باشوور دەڕەخسێنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی گەرمیان، ئەمڕۆ سێشەممە 21.1.2025 بڵاویکردەوە، ئەو فەرمانبەرانەی کە میلاکن و بەشێوەی هەمیشەیی دامەزراون لە لە تەندروستی گەرمیان، لەلایەن ئاژانسی کۆیکاوە دەرفەتی خوێندنی باڵا لە وڵاتی کۆریای باشوور بۆ ئاستەکانی ماستەر و دکتۆرا دەستەبەرکراوە.
دەشڵێت، سەرجەم تێچووی خوێندنەکە لەسەر ئاژانسەکەیە و هەموو فەرمانبەرانی میلاکی تەندروستی، کارگێڕی، ئەندازیاریی و ئایتی دەگرێتەوە.
روونیشیکردووەتەوە، بوارەکانی خوێندنەکە جۆراوجۆرن و تەندروستی گشتی و کارگێڕیی و ئایتی و سەرچاوەکانی ئاو دەگرێتەوە و هەر فەرمانبەرێک خوازیاری پێشکەشکردنە، پێویستە سەردانی ئیدارەی فەرمانگە تەندروستییەکەی بکات بۆ وەرگرتنی زانیاری تەواو و هەروەها مەرج و رێنماییەکان و تۆمارکردنی ناوی لەماوەی هەفتەیەکدا و دوامۆڵەتیش بۆ گەڕانەوەی ناوەکان 25.1.2025ە.