ئەمڕۆ به‌فربارین له پێنجوێن پشووی نەداوە
ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بێت رێگا سه‌خته‌كه‌ى مله‌كه‌وه به‌كارمەهێنن
964+
کامیار کەمال- پێنجوێن
لە به‌یانى ئه‌مڕۆوه تاوه‌كو ئێستا بەفربارین لە قەزای پێنجوێن ده‌بارێت، بەو هۆیەوە رێگای ملەکەوە و گیراوه و ئاسته‌نگى هاتوچۆ دروستبووه و بە سەدان ئۆتۆمبێلی گه‌وره و بچووك پەکیان کەوتووە.
ملەکەوە، هەورازێکی سەختە و دەروازەی هاتنه‌ناوه‌وه‌ى پێنجوێنە و ساڵانە لە کاتی بەفربارن رێگاکە ئاستەنگی بۆ دروست دەبێت و ئەمشەویش سەدان ئۆتۆمبێل له‌و شوێنه په‌كیان كه‌وتووه.
مقەدەم چالاک سەڵاح، ئەفسەری بنکەی هاتووچۆى پێنجوێن بە 964ـی راگەیاند، ئەگەر پێویست نەبێت هاوڵاتیان رێگاکە بەکارنەهێنن چونکە ئاستەنگێکی زۆر دروستبووە.
وتیشی “لەگەڵ تیمەکانی شارەوانی سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاکەن و بەشێکی زۆری ئەو ئۆتۆمبێلانەى رێگایان لێگیراوه و په‌كیان كه‌وتووه، بارهەڵگرن”.
باسی لەوەش کرد، تا ئێستا هیچ رووداوێکی هاتوچۆ تۆمارنەکراوە، بەڵام تەنیا باس لەوەکراوە چەند پێکدادانێکی بچوک هه‌بووە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن