شۆفێران سه‌لامه‌تن و رێگاكه گیراوه
بەفر و بەستەڵەک شه‌ش ئۆتۆمبێلى لە مەرزی کێلێ وەرگەڕاند
964+
محه‌مه‌د عه‌لى – قه‌ڵادزێ
له مه‌رزى كێلێی سنوورى قه‌زاى پشده‌ر به‌هۆى به‌فربارینه‌وه ئاسه‌نگ بۆ رێگاكه دروستبووه و به‌هۆى بارینى به‌فریش له‌سه‌ر شه‌خته‌و به‌سته‌ڵه‌ك شەش بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلی بچووک وه‌رگه‌ڕاون.
فاخیر عەبدوڵا، شوفێری بارهەڵگرێكه به 964ـى وت، ئاسته‌نگێكی زۆر له رێگاكه دروستووه و ئێستا رێگاى مه‌رزه‌كه داخراوه.
وتیشی “هۆكارى وه‌رگه‌رانى بارهه‌ڵگره‌كان ئه‌وه‌یه به‌فر به‌سه‌ر شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌كدا دا باریوه و بارهه‌ڵگره‌كانیش كۆنتڕۆڵیان له‌ده‌ستداوه و رووداوه‌كه دروستبووه”.
کاروان جوننەتیش شوفێرێكی دیكه‌یه به 964ـى وت، ئۆتۆمبێلی بچو‌وكیش وه‌رگه‌ڕاوه و 25 ئۆتۆمبێلی دیكه‌ش گیریان خواردووه.
وتیشی له‌هه‌موو ئه‌و رووداوانه هیچ زوه‌ره‌رێكی گیانى نییه و شۆفێران سه‌لامه‌تن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن