چیای سەفین. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
هێشتا دەستگیر نەکراون
ژینگەی هەولێر لەدژی دوو دار بڕ هانا بۆ دادگا دەبات
964+
ژووری هەواڵ
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بۆ سزادانی دوو دار بڕ هانا بۆ دادگا دەبات و ئەمڕۆ سکاڵای تۆمار کردووە، بەڕێوەبەری فەرمانگەکەش دەڵێت، ئەو دوو تۆمەتبارە ژمارەیەکی زۆر داریان بڕیوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 20.1.2025، دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، نوێنەری یاساییان چوونەتە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دێگەڵە ودادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لە دژی دووتۆمەتبار کەهەڵسابوون بە بڕینی داری تەڕ لە گوندی ونکە لە بناری سەفین.
دوو دار بڕەکە ناسراونەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراون، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر وای وت.
فەرمانگەکە دەڵێت، بڕینی داری تەڕ بە سەرپێچی ژینگەیی دادەنرێت لە یاسای ژمارە هەشتی ساڵی 2008 لە یاسایی پاراستن و چاککردنی ژینگە لەهەرێمی کوردستان مادەی 31 بڕگەی یەکەم و چوارەم.
هەر کەسێک داری تەڕ و سەوز ببڕێتەوە بە 500 هەزار دینار سزا دەدرێت و ئهگهر ئهو سزا داراییەش نەدات، بە سێ مانگ بەندکردن سزا دەدرێت.