کێشە بۆ موچەخۆرانى خانەقین دروست دەبێت

خاوەن نووسینگەکانى خەرجکردنى موچە مانیان گرت

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

لە خانەقین ئێوارەى ئەمڕۆ نووسینگەکانی خەرجکردنی موچەی فەرمانبەران نووسینگەکانیان داخست و مانیان گرت.

ئەو نووسینگانە لە رێگەى هەردوو بانکى رەشید و رافیدەین، موچەى فەرمانبەرانیان پێدەگات و ئەو فەرمانبەرانەى کارتیان هەیە، لەوێ موچەکانیان وەردەگرن، بەڵام کێشەى ئێستایان ئەوەیە بانکى ناوەندى دەڵێت بێمۆڵەتن.

ئەردەلان ئاریان خاوەن نووسینگەیەکە و بە 964ـى وت، فەرمانبەران و خانەنشینانی عێراق لە رێی هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین مانگانە موچەکانیان بەدەست دەگات و لە نووسینگەکانی ناوبازاڕ وەریدەگرن، بەڵام لەم ئێوارەیەوە ئێمە دژی چەند بڕیارێکی بانکی ناوەندی، نووسینگەکانمان دادەخەین و هیچ موچەیەک خەرج ناکەین”..

ئەبو مەریەم خاوەن نووسینگەیەکی ترە و بۆ 964 قسەى کرد، بە بۆچوونى ئەوان داخستنى نووسینگەکانیان فشار دەخاتە سەر حکومەت، چونکە بانکى رافیدەین لە خانەقین لقى نییە و موچەخۆرانى ئەوێ دەبێت بچنە جەلەولا موچە وەربگرن.

بەپێی وتەی خاوەن نوسینگەکان، بەهۆی ئەوەی بانکی ناوەندی داوای ئەوەی کردوە کە مۆڵەتی نوسینگەکان بگۆڕدرێت بۆ کۆمپانیا، بەو پێیەش هەر نوسینگەیەک دەبێت 250 ملیۆن دینار لای حکومەت وەک گەرەنى دابنێت.

وەک ئەوەى ئەوان باسى دەکەن، مۆڵەتیان هەیە و باج و رسوماتیش دەدەن، بەڵام لە توانایاندا نییە، 250 ملیۆن دینار بخەوێنن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ژینگەپارێزانى خانەقین دوو مانگە موچەیان وەرنەگرتووە

ژینگەپارێزانى خانەقین دوو مانگە موچەیان وەرنەگرتووە