ساغکردنەوە؛ هیچ بەشێکی قەڵای هەولێر دانەڕووخاوە
964+
زینوێ حەسەن
دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەک لەسەر ئەوەی گوایە بەهۆی بومەلەرزەوە بەشێک لە قەڵای هەولێر داڕووخابێت، بەڵام ئەوە دوورە لە راستییەوە، بە بەرپرسانی پاراستنی قەڵاکە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ وەکو درێژکراوەی ئەوەی تورکیا، بومەلەرزەیەک لە هەولێری دا بە گوڕی نزیکەی 5 پلەی رێختەر، کە بەشێک لە خەڵکی لە ماڵەکانیان هاتنە دەرەوە.
نیهاد لەتیف، سەرۆکی بوژاندنەوەی قەڵای هەولێر بۆ تۆڕی 96ی روونکردەوە “دوای بیستنی دەنگۆکان، چوینە ئەو بەشەی قەڵا کە دەنگۆی ئەوە هەبوو بەهۆی بومەلەرزە داڕووخاوە، بەڵام ئەوە دوورە لە راستی”.
ئەو جەختیکردەوە، کە بومەلەرزەکە هیچ زیانێکی نەبووە ، ئەو بەشەی کە رووخاوە هی کۆنە و بەهۆی بارانبارینەوە بووە لە چەند مانگی رابردوو.
قەڵای هەولێر یەکێکە لە شوێنەوارە هەرە دێرینەکانی ناوچەکە و تەمەنی دروستکردنی بۆ زیاتر لە شەش هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.8 تورکیا و باکوری کوردستان، هەروەها سوریا و رۆژئاوای کوردستانی گرتەوە، کە تاوەکو ئێستا بەهۆیەوە نزیکەی هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە پێنج هەزار کەس بریندار بوون.