کێ براوەی کلاسیکۆی کوردستان دەبێت؟
میدیازان – فەرمان سادق – زەید کۆچەر
کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی ئیوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی تشرینی یەکەم، لە کلاسیکۆی کوردستان یانەی هەولێر لە گەڕی پێنجەمی خولی نایابی عێراق دەبێتە میوانی دهۆک.
یانەی هەولێر، کە لە چوار یاری رابردوودا تەنیا خاڵێکی کۆکردۆتەوە، لە ریزبەندی ١٧ـیەم دایە.
هەرچی یانەی دهۆکە، لە چوار یاری رابردوودا دوو یاری براوە بووەو دووەکەی تریش یەکسان بووە، بە هەشت خاڵ لە پلەی نۆیەم دایەو بە جیاوازی گۆڵ لە دواوەی یانەی حدودی ریزبەندییە.
کێ کلاسیکۆی ٤٢ دەباتەوە؟
١٥ جار هەولێر براوە بووەو دهۆکیش ١٤ جارو، ١٢ـەکەی تریش یەکسان بوونە
یاری ئێوارەی ئەمڕۆ، کلاسیکۆی ٤٢ـەمینی هەولێرو دهۆکە لەسەر ئاستی خولی کوردستان و خولی پلە یەک و نایابی عێرق.
لە ٤١ یاری رابردوودا، هەولێر ١٥ جار براوە بووەو دهۆکیش لە ١٤ یاری براوە بووە، هەردوو یانەش لە ١٢ یاری یەکسان بوونە.
دوایین کلاسیکۆی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ هەشت ساڵ پێش ئێستا، یارییەکەش لەسەر یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێر بەڕێوەچوو کە یانەی هەولێر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە.
لە ٤١ یاری رابردوودا، هەولێر ٤٩ گۆڵی لە تۆڕی یانەی دهۆک تۆمار کردووە، لە بەرانبەریشدا دهۆک ٤١ جار تۆڕی هەولێری هەژاندووە.