دوو دیمه‌ن له ئاماده‌كردن و دابه‌شكردنى مریشكه‌كان... وێنه: رێكخراوى هه‌ریری من.
له سنورى قه‌زاى هه‌ریر
بۆ جه‌ژنى له‌دایكبوون و چاكبوونه‌وه‌ى نه‌خۆش مریشك ده‌درێته خێزانه كه‌مدرامه‌ته‌كان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوى “هه‌ریری من” ده‌ڵێت، كاره خێرخوازییه‌كان له هه‌ریر ئه‌وه‌نده به‌ره‌وپێشچووه و زۆربووه ته‌نانه‌ت بۆ چاكبوونه‌وه‌ى نه‌خۆش و جه‌ژنى له‌دایكبوونیش خێر ده‌كرێت.
رێكخراوه‌كه بۆ كارى مرۆییه، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له‌لایه‌ن گه‌نجانى خۆبه‌خشه‌وه دروستكراوه و ساڵانه كۆمه‌ك بۆ خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشانیش ده‌كه‌ن.
كەریم برایم مەرزانی، سەرۆكی رێكخراوه‌كه به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ له‌رێگه‌ى باوكێكه‌وه كه كچه‌كه‌ى نه‌خۆشه مریشك بۆ 40 خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت دابینكراو ئه‌وانیش دابه‌شی سه‌ر ماڵه‌كانیان كرد.
داواكارى باوكه‌كه ته‌نیا ئه‌وه بووه دوعاى خێر بۆ كچه‌كه‌ى بكه‌ن له‌و نه‌خۆشییه چاكببێته‌وه.
وتیشی “لیستى ماڵه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى كێشه‌ى نه‌خۆشیان هه‌یه لاى ئێمه تۆمار كراوه، بۆیه هه‌ركاتێك یه‌كێك بیه‌وێت خێر بكات ئێمه به زووترین كات بۆی دابه‌ش ده‌كه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش باوكێك له رۆژى له‌دایكبوونى كوڕه‌كه‌ى چووه‌ته لایان قه‌ناعه‌تى به كوڕه‌كه‌ى كردبوو كه له‌جیاتى ئاهه‌نگ بۆ جه‌ژنى له‌دایكبوونه‌كه‌ى هاوكارى ماڵه هه‌ژاره‌كان بكات، كوڕه‌كه‌شی رازى بوو و مریشكیان بۆ 15 خێزانى ناو سه‌نته‌ره‌ى هه‌ریر دابین كرد.
به‌پێی ئامارێك، كه رێكخراوى هه‌ریری من به 964ـى داوه، له ساڵى 2024 توانیویانه بڕى 722 ملیۆن دینار و له‌ساڵى 2023 ش بڕى 720 ملیۆن دینار له سه‌رمایه‌داران و خێرخوازان كۆبكه‌نه‌وه و دابه‌شی سه‌ر خێزانه كه‌مده‌رامه‌ت و خاوه‌ن نه‌خۆشه‌كانى سنوورى قه‌زاكه‌یان بكه‌ن.