ئێستا 3750 مێگاوات کارەبا بەرهەمدێت

دۆخى کارەبا ئاسایى بووەوە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى کارەبا، ئاسایى بوونەوەى دۆخى کارەبایى راگەیاند و دەڵێت، ئێستا 3750 مێگاوات کارەبا بەرهەمدێت.

لە راگەیەنراوێکدا، وەزارەتى کارەباى هەرێم بڵاوى کردەوە، لە کاتژمێر 08:00ـى بەیانیی ئەمڕۆوە، پەستانی غاز بۆ ویستگەکانی غازی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە.

دەشڵێت: کۆمپانیای دانەغاز چاکسازییەکانی لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ تەواو کرد و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە و ئێستا 3750 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێت.

چەند رۆژێکە کارەبای نیشتمانی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە و وەزارەتی کارەباش  شەوى رابردوو لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە کە  لە چوارچێوەی پەرەپێدانی كێڵگەی كۆرمۆر بۆ بەرهەمهێنانی غاز، بۆ ماوەی 10 كاتژمێر پەستانی غاز كەمبووەتەوە و بەهۆیەوە 750 مێگاوات كارەبا كەم ببۆوە.

"بەتەمای کارەبای 24 کاتژمێری مەبن چەند ساڵێکی دەوێت"