شاری یاری، مەلەوانگە و ناوەندی زانستین
چەند پرۆژەیەکی نوێ لە پارکی هەواری شاری سلێمانی جێبەجێ دەکرێن
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
پڕۆژەیەک پێشکەش کراوە، بۆ کردنەوەی شاری یاری، ناوەندی زانستی، مەلەوانگە و باخچەی ئاژەڵان لە پارکی هەواری شار.
فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار بە 964ـی وت، رووبەرێکی بەرفراوانی کراوە بە سەوزایی و چەند بەشێکی دیکەی پارکەکە ماوەتەوە، بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران پڕۆژەی تیادا بکەنەوە.
باسی لەوەشکرد، ئێستا لیژنەیەک پێکهێنراوە لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لێکۆڵینەوە دەکەن بۆ کردنەوەی، شاری یاری و ناوەندی زانستی و مەلەوانگە و باخچەیەکی ئاژەڵانی مۆدێرن لە پارکەکەدا.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر