کەشوهەوایەکى هەوراوى - وێنە: ئاژانسەکانی کەشوهەوا
چاوەڕێی باران مەبن
ئەم دوو رۆژە کەشەکەی بەهارییە
964+
ژێوار خدر
کەشە باراناوییەکە بە تەواوی کۆتایی هات و ئەم دوو رۆژە کەشوهەوای کوردستان جێگیرە و ئاسمان ساماڵە و چاوەڕێی باران مەبن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوای هەرێم، زۆربەی کاتەکانی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش هەر لەوەی دوێنێوە نزیک دەبێت و ماڵ ماڵی گەشت و سەفەرە.
سەبارەت بە کەشی بەیانیش ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەز بەراورد بەمڕۆ، بەڵام بەگشتی هیچ پێشبینییەکی باران نییە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى