"نەخۆشی رووی لە كێڵگەكان كردووە"

کێڵگە پەلەوەرییەکان زیاتر لە 100 ملیار دینار زیانیان کردووە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ساڵی رابردوو بۆ کێڵگەکان و پەلەوەرەکانیان نەهات بوو، لە ساڵی 2024دا بە بەهای 100 ملیار دینار زیان بەر کێڵگە پەلەوەرییەکان کەوتووە و هەر لە سەرەتای بەرهەمهێنانیشەوە رەوشی بەرهەم هێنانی مریشک رووبەڕووی زیان بووەتەوە.

نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان بە 964ـی وت، خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2024 بە بەهای زیاتر لە 100 ملیار دینار زیانیان بەرکەوتووە.

وتیشی، هۆکاری زیانەکان، نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان و رێگریکردن لە هەناردەی مریشک بووە  بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

باسی لەوەش کرد، هاوکارینەکردنی حکومەت لە دابینکردنی سووتەمەنی، کارەبا، ڤاکسین و عەلەف هۆکارێکی دیکەی زیانەکانی کێڵگە پەلەوەرییەکانن، ئەمانە وایانکردووە هەموو ئەو پێداویستییانە نرخیان لە بازاڕدا گران ببێت.

نازم عەبدوڵا روونیکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە نەخۆشی رووی لە کێڵگەکان کردووە، بە جۆرێک لە %50ـی بەرهەمی مریشکی لەناو بردووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە ماوەی دوو مانگدا 600 کێڵگەی پەلەوەری لە کارکردن وەستا...

لە ماوەی دوو مانگدا 600 کێڵگەی پەلەوەری لە کارکردن وەستاون