دیمه‌نى چه‌ند قوتابییه‌كى قوتابخانەی مەرزەبۆتۆی بنەڕەتی له هه‌ڵه‌بجه... وێنه: په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه.
پێداویستیشیان بۆ دابین ده‌كات
JCC چوار قوتابخانه له سنوورى هه‌ڵه‌بجه نۆژه‌نده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ڵه‌بجه، بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان JCC كار له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى چوار قوتابخانه له سنوورى ئه‌م پارێزگایه ده‌كات و كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه بە پاڵپشتی ماددی رێکخراوی فریاگوزاری ئیسلامی بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە ئه‌نجام ده‌درێت.
دوو له‌و قوتابخانانه له سه‌نتەره‌ى هه‌ڵه‌بجه و یه‌كێكیان له قه‌زاى خوڕماڵ و چواره‌میشان له ناحیه‌ى سیروانه.
فریاد نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى JCC له هه‌ڵه‌بجه به 964ـى راگه‌یاند، كاره‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌م چوار قوتابخانه‌یه قۆناغى ته‌نده‌رینیان ته‌واو كراوه ماوه‌ى 10 رۆژى دیكه ده‌ست به جێبه‌جێكردنیان دەكرێت.
وتیشی “پڕۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كان نزیكه‌ى 70 ملیۆن دینارى بۆ ته‌رخانكراوه”.
هه‌ر ئه‌م چوار قوتابخانه‌یه نیه، به‌ڵكو ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش لە قوتابخانە پێویستیان به‌هه‌مان كاره به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا JCC ئه‌م چواره‌ى ده‌ستنیشان كردووه.
جگه له نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان، رێكخراوه‌كه پاره‌ى بۆ دابینكردنى پێداویستییه‌كانى ئه‌م قوتابخانانه‌ش دابین كردووه كه بریتییه له داتاشۆ، پرینته‌ر و قرتاسیه.
فریاد نه‌جمه‌دین ده‌ڵێت، ئه‌م پڕۆژانه‌یان لە چوارچێوەی ئه‌م هەوڵە به‌رده‌وامانه‌یه كه بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە له سنوورى پارێزگاكه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.