"هۆکاری گیان لەدەستدانی نەزانراوە"
تەرمی کەسێک بەرامبەر دادگای سلێمانی دۆزرایەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک لەسەر شەقامی تاسڵوجە – سلێمانی و بەرامبەر دادگا دۆزرایەوە.
سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـی وت، دوای ئەوەی ئاگادارکراون لە بوونی تەرمی پیاوێک لەسەر شەقامی تاسڵوجە – سلێمانی بەرامبەر بینای دادگای سلێمانی، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
باسی لەوەشکرد، دوای پشکنین دەرکەوتووە، هاوڵاتییەکە گیانی لە دەستداوە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی نەزانراوە.
سامان نادر وتیشی، ئێستا تەرمی ئەو هاوڵاتییە لە پزیشکی دادی سلێمانییە، کە تەمەنی 55 ساڵ بووە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری