بە چ پێوەرێک؟

سوپای عێراق لە ریزبەندی 43ی سوپا بەهێزەكانی جیهانە

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

سوپای عێراق لەڕووی ژمارەی هێزەکانی ئامادەی شەڕەوە پلەی 43ی خۆی لە جیهاندا پاراست، بە پشتبەستن بە زیاتر لە 60 فاکتەری تاک، لەوانەش ژمارەی یەکە سەربازییەکان، سەرچاوە داراییەکان، توانا لۆجستییەکان، هەروەها رەچاوکردنی جوگرافی، ئەمەش بە گوێرەی زانیارییەكانی ماڵپەڕی ئەمریکی “Global Fire Power”.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە كردووە، عێراق پێگەی خۆی لە ریزبەندی هێزە سەربازییەكانی جیهانی بۆ ساڵی 2025 لە پلەی 43دا پاراستووە لە کۆی 145 وڵات کە لە رووی هێزی سەربازییەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە، هەروەها لە ئاستی وڵاتە عەرەبییەكاندا لە پلەی چوارەمە.

سەرچاوەكە ئەوە دەخاتەڕوو، “ریزبەندیکردنەکە لەسەر بنەمای زیاتر لە 60 فاکتەر كراوە، لەوانە ژمارەی یەکە سەربازییەکان، سەرچاوە داراییەکان، توانا لۆجستییەکان، رەچاوکردنی جوگرافی.

ریزبەندكردنی هێزی سەربازییەكانی جیهان، بە گوێرەی سەرچاوەكە، پشت بەوە دەبەستێت، کە رێگە بە وڵاتانی بچووکتر و پێشکەوتووی تەکنەلۆژیا دەدات بۆ رکابەریکردن لەگەڵ زلهێزە گەورەکان و کەمتر گەشەسەندووەکان، بۆ ئەمەش “پێوەرەکانی هێز” بۆ هەر وڵاتێک هەژمار كراوە.

ماڵپەڕەكە دەڵێت، بۆ ئەمساڵ ریزبەندی هێزە سەربازییەكانی جیهان 145 وڵاتی لەخۆگرتووە و ریزبەندیی عێراقیش رەنگدانەوەی دۆخی سەربازی ئێستایەتی.

ژمارەیەک پەرلەمانتار بۆ سوپای عێراق: کێشە بۆ جوتیارانی...

ژمارەیەک پەرلەمانتار بۆ سوپای عێراق: کێشە بۆ جوتیارانی کورد دروست مەکەن