دیداری نێچیرڤان بارزانی و نوری مالیكی. فۆتۆ: سەرۆكایەتیی هەرێم
سەرۆكی هەرێم داوەتی كردووە
نوری مالیكی داوەتی كوردستان دەكرێت و ئەویش ئامادەیە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی داوەتی نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەكات سەردانی كوردستان بكات، ئەویش بە خۆشحاڵییەوە قبوڵی كردووە.
نووسینگەی مالیكی لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 13.1.2025 ئاماژەی بەوەدا، لە لایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانییەوە داوەتی نوری مالیكیی كراوە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات، ئەویش بە خۆشحاڵییەوە قبوڵی كردووە.
راگەیاندراوەكە دەڵێت، نوری مالیكی بەهیوایە سەردانەكەی ببێتە هۆی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و لەیەكگەیشتن بێتەئاراوە.
ئەو داوەتنامەیە دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێم لە بەغدا سەردانی مالیكی كردووە لە نووسینگەكەی خۆیدا و گفتوگۆیان لە بارەی كۆمەڵێك بابەتی پەیوەست بە بارودۆخی عێراق و هەرێم و ناوچەكە كردووە.
سەرۆكی هەرێم لە دوێنوە لە بەغدایە و چەندین دیدار و كۆبوونەوەی ئەنجامداوە، لەوانەش لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی و سەرۆكی دادگای فیدراڵی جاسم ئەلعمێری.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە
سەرۆكی هەرێم
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامی هەیە
"ههموو ههوڵێک بۆ پاراستنى گيان و ماڵى هاوڵاتيان بدەن"
نێچیرڤان بارزانی:
هەرێمی كوردستان هەموو پشتگیرییەكی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا دەكات
چی هەیە؟
ئۆسمان بایدەمیر و داودئۆغلو لە كوردستانن
وردەكارییەكە لە 964 بخوێنەوە