"وەزارەتی پەروەردە دروستیکردووە"

دایکوباوکان لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە دەتوانن چاودێری ئاستی منداڵەکانیان بن لە قوتابخانە

964+

ژێوار خدر

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئەپڵیکەیشنێکی دروستکردووە، کە ئیتر لە رێگەیەوە دایکوباوکان ئاگاداری ئاستی خوێندنی منداڵەکانیان دەبن.

ئەمڕۆ ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد بۆ راگەیاندنی ئەو ئەپڵیکەیشنە کە ناوی “ئی – هەڵسەنگاندنە” و تایبەتە بە کەرتی پەروەردە.

لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە، ئیتر دایکوباوک دەتوانێت چاودێری نمرەی منداڵەکەی بکات، هەڵسەنگاندنی قوتابییەکە لەسەر حەوت ئاست ببینێت، جا هەر ئەوەش نییە خشتەی وانەکانی هەفتانەش لە ئاپەکەدا هەیە، ئەوە جگە لەوەی چی زانیاری هەیە لەسەر ئەرکەکانی ماڵەوە، تاقیکردنەوەکان، پەیام و ئاگادارییەکانی قوتابخانەکە بۆ قوتابییەکان و رێنمایی پەروەردەییش لەخۆدەگرێت.

وەزیری پەروەردە لە کۆنگرەکەدا ئەوەشی وتووە، کە لە وەرزی دووەمی خوێندنەوە ئاپەکە لە 396 قوتابخانەی حکومی بەکاردەهێندرێت و قوتابخانەکانی دیکەی حکومی و ناحکومیش دیکەش کە لە دەرەوەی ئەو ژمارەیەن دەتوانن بەکاریبهێنن.

ئاپەکەش بۆ هەر دوو سیستمی ئەندرۆید و ios بەردەستە، بۆ هەموو ناوەندەکانی خوێندن بە مامۆستا و قوتابییەوە یوزەرنەیم و پاسۆرد ئامادەکراوە لەبەشی راپۆرتی قوتابخانە لە ناو سیستمی ئی – پەروەردە دەتوانن داونلۆدی بکەن.

ئەمانەش ئەو لینکانەن کە لە رێگەیانەوە دەتوانن ئەپڵیکەیشنەکە دابگرن:

لینکی ئەپڵیکەیشنی ئی- هەڵسەنگاندن بۆ ئایفۆن (iOS )

لینکی ئەپلیکەیشنی ئی – هەڵسەنگاندن بۆ مۆبایلی ئەندرۆید Android

وەزارەتی پەروەردە داوا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەکات ...

وەزارەتی پەروەردە داوا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەکات هاوکاری مامۆستایان بکەن