رۆژى لانیکەم دوو راوچى دەستگیر دەکرێن
لە ئاغجەلەر و شارباژێر حەوت راوچى دەستگیرکران
964+
وریا فەتاح
لە گوندى کانى بۆگەنەى سنوورى ئاغجەلەر شەش راوچى دەستگیرکران و گوندى چنارەى چوارتاش راوچییەک بوو بە داوى پۆلیسەوە، لە 13 رۆژى ساڵى نوێشدا ئەوە 29ـەمین راوچییە لە سنوورى سلێمانى دەستگیر بکرێن.
پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی سنورەکەیان لە لایەن مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر لە سنوری گوندی کانی بۆگەنە شەش راوچی دەستگیر کران کە سەرقاڵی راوی باڵندەی کێوی بوون.
هاوکات لە گوندى چنارەى سنوورى قەزاى چوارتاش راوچییەک کە سەرقاڵى راوى باڵندەى کێوى بووە، لەلایەن پۆلیسى دارستانى شارباژێر دەستگیرکرا و چوار باڵندەى زیندوش کە لەلایەن راوچییەکەوە راوکرابوون، دەستیان بەسەردا گیرا.
بەپێى ئامارەکانى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، لە ماوەى 13 رۆژى ساڵى 2025، توانراوە لە سنوورەکەیان 28 راوچى دەستگیر بکەن، بەمەش رۆژى لانیکەم دوو راوچى دەستگیرکراون.