بە فەرمی داوەت كراوە

پارێزگاری هەولێر دەچێتە جۆلەمێرگ

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگاری هەولێر بۆ 964 ئاشكرای كرد، داوەتنامەی لە پارێزگاری جۆلەمێرگ لە باكووری كوردستانەوە پێگەیشتووە و بەمزووانە سەردانیان دەكات.

ئومێد خۆشناو ئەمڕۆ یەكشەممە 12.1.2025 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، لە لایەن پارێزگاری جۆلەمێرگەوە داوەتنامەیەكی فەرمی پێگەیشتووە، بۆ ئەوەی سەردانیان بكات، بەنیازیشە بەم زووانە سەردانەكە بكات.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش كرد، ئەمڕۆ پێشوازی لە سه‌رۆكی شاره‌وانیى رووباروك-ده‌ره‌جيك شيمال محه‌مه‌د سەعيد گەردى و شاندێكی یاوەری كردووە و باسیان لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان كردووە.

پارێزگاری هەولێر لە كۆتایی ساڵی رابردووش دوو جار سەردانی ئیستەنبۆڵی كرد و لە لایەن سەرۆكی شارەوانی ئەوێوە بە فەرمی داوەتكراوە، كە جاری دووەمیان لە رۆژانی كۆتایی ساڵی 2024 بوو، تێیدا بەشداری لە كۆبوونەوەی ئاشتی و هاوكاریی پارێزگار و سەرۆكی شارەوانیی شارەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا كرد.

ئومێد خۆشناو بۆ 964: دانانی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵا پرۆت...

ئومێد خۆشناو بۆ 964: دانانی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵا پرۆتۆکۆڵییە