دیمەنی دابەشکردنی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان
تەنیا بەشی 19%ـی خێزانەکان ده‌كات
به‌غدا نه‌وتى دیكه‌ى ده‌نێرێت و هه‌رێميش ده‌ڵێت زۆر كه‌مه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سامانە سروشتییەکان ده‌ڵێت، له به‌غداوه بڕێك نه‌وتى سپی ده‌نێردرێته هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش روونکردنەوەیەکى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌شڵێت “هه‌ركاتێك بگات ده‌ست به دابه‌شكردنى ده‌كه‌ین”.
هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە كە تاوه‌كو ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی پاڵپشتیكراوی لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق نەگەیشتووە، هەرچەندە بڕیارە لەم هەفتە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵەوە بڕێک نەوت دابین بکرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى باسكراوه بڕه‌كه زۆر كه‌مه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه‌نئه‌وه بڕه‌ى ده‌نێردرێت تەنیا بەشی 19%ـی پێویستی خێزانەکانی هەرێمی کوردستانە.
بڕیاره بڕه نه‌وته‌كه بە چەند كاروانێک بگاتە هەرێمی كوردستان و راستەوخۆش لە رێگه‌ی بەڕێوەبەرایەتیەکانی نەوت و کانزاکانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان، دەست بە دابەشکردن دەکرێت.