لە هەولێر 31 منداڵ لە یەکەم ساتەکانی ساڵی تازەدا لەدایکبوون - وێنە: پارێزگای هەولێر
31 منداڵن و لە هەولێر لەدایکبوون
لە یەکەم ساتەکانی ساڵی تازە لەدایکبوون و دیارییان وەرگرت
964+
شۆڕش قادری
لە هەولێر 31 منداڵ لە یەکەم ساتەکانی ساڵی تازەدا لەدایکبوون، جگە لەوەی بەخت یاوەریان بوو لە بەروارێکی جواندا چاویان بەدنیا هەڵێنا، دیاریشیان وەرگرت.
ئەمرۆ چوارشەممە 1.1.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری د. دلۆڤان بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، نەخۆشخانەی لەدایکبوونی بەسەرکردەوە و لەلایەن د. شادان حەیدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون و پزیشک و پەرستاران پێشوازیان لێکرا.
بەپێی راگەیەنراوێکی پارێزگای هەولێر، “لەو بەسەرکردنەوەیەدا ئاماری منداڵانی لەدایکبووی یەکەم ساتەکانی ساڵی 2025 خرایەڕوو کە تاوەکو کاتژمێر 12 نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتووەتە 31 منداڵ لە کوڕ و کچان”.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو منداڵانە بەشێوەی سروشتی و نەشتەگەری لەدایکبوون و دایکیشیان لەلایەن پارێزگاری هەولێرە خەڵات کراون و دیاریان وەرگرتووە.