دیمه‌نى چه‌ند كچێكی ئێزدی له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى جه‌ژنى جما... وێنه AFP
ئه‌نجومه‌نى روحانى ئه‌م بڕیاره‌ى داوه
ماره‌یی زێر بۆ كچانى ئێزدی بۆ 25 گرام كه‌مكرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌نجومه‌نى روحانى ئێزدی، بریاریدا ماره‌یی زێر بۆ كچانى ئێزدی ته‌نیا 25 گرام بێت، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین داواكارى به‌و ئه‌نجومه‌نه گه‌یشتبوون كه به‌هۆى مارەیی زۆرى كچان خه‌رجییه‌كی زۆر له‌سه‌ر كوڕه‌كان ده‌كه‌وێت.
له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره، زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، كه‌سایه‌تى دیارى ئێزدی به 964ـى راگه‌یاند، بڕیاره‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى ته‌واوى ئێزدییهکانە و كارئاسانیشه بۆ زیاتر پێكهێنانى خێزانی نوێ.
وتیشی “پێشتر ماره‌یی كچان 75 گرام زێر بووه، به‌ڵام به‌م بڕیاره‌ى ئێستا كرایه ته‌نیا 25 گرام”.
بڕیاره‌كه، دواى ئه‌وه دێت، كه ئه‌نجومه‌نى گوند و گه‌ڕه‌كه‌كان و پیاوانى ئایینى و ریشسپی و كه‌سایه‌تییه‌كان له ته‌واوى ناوچه‌كانى ئێزدی نشین داوایان له ئه‌نجومه‌نى باڵاى روحانى كردبوو، ماره‌یی كچان كه‌مبكرێته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى خێزانه‌كان كه‌مدرامه‌ت و هه‌ژارن.