هاتوچۆى سلێمانى پێتان دەڵێت

لە کاتى دروستبوونى تەم چۆن شۆفێرى بکەین؟

وریا فەتاح

عەقید بەختیار محەمەد، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى هاتوچۆى سلێمانى رێنماییەکانى کاتى دروستبوونى تەم بڵاو دەکاتەوە و رێنمایى شۆفێران دەکات لەو کاتانەدا چۆن شۆفێرى بکەن بۆ ئەوەى لە رووداوى نەخوازراو بەدووربن.

وەک ئەوەى باسى دەکات، یەکێک لە مەترسییەکان و ئاستەنگەکانى هاتوچۆ لە وەرزى زستاندا دروستبوونى تەمە، کە کاریگەرى راستەوخۆى لەسەر شۆفێر هەیە، بۆیە رێنمایى شۆفێران دەکات لە کاتى تەمدا ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەن.

یەکەم: کەمکردنەوەى خێرایى.

دووەم: زیادکردنى مەوداى سەلامەتى.

سێیەم: نزمکردنەوەى رووناکی لایتەکانى ئۆتۆمبێل.

چوارەم: کردنەوەى جامى ئۆتۆمبێل، بۆ ئەوەى ئەوەى بە چاوى بینین نایبینیت لە رێگەى هەستى بیستنەوە، بیبیستیت.