تەرمی ژنێک بە کوژراوی دۆزرایەوە

964+

محمد پیرباڵ – هەولێر

نزیک کاتژمێر 9:00ـی ئەمشەو لەشەقامی 150مەتری نزیک وێستگەی ئاوی مارعۆدە تەرمی ژنێکی تەمەن 26 ساڵان دۆزرایەوە.

بنکەی پۆلیسی بەحرکە بۆ 964 پشتڕاستی کردەوە کە تەرمی ژنێکیان لەو شەقامە دۆزیوەتەوە بەناوی (ژ ، ی، ت) ە خێزانداریشە.

ئاماژەی بەوەشکرد،ئێستا تەرمی ژنەکەیان رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کردووە و بۆ توێکاری.

ئەو سەرچاوەیە لە بنکەکەوە ئەوەشی راگەیاندووە، تاکو ئێستا دیار نییە کە لەلایەن کێوە کوژراوە و بەدواداچوون دەکەن و بکوژ دەستگیر نەکراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوو کەس لەسەر کوشتنی ژنەکەی حاجیاوا دەستگیرکران

دوو کەس لەسەر کوشتنی ژنەکەی حاجیاوا دەستگیرکران