چی بكەین باشە؟

قاوەی رەش لە بەیانیان زیانی هەیە و ئاگاداربن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

رۆژانە و لە كاتی بەیانیاندا بە ملیۆنان كەس لە جیهاندا قاوە دەخۆنەوە، هەرچەندە لە هەندێك وڵاتی رۆژهەڵاتدا چای بە پلەی یەكەم دێت لە خواردنەوەی بەیانیدا، بەڵام زۆرینە لە دنیادا قاوەیان بەلاوە پەسندە.

قاوە لەگەڵ ئەوەی سوودی زۆری هەیە، بەڵام زیانیشی هەیە، بە تایبەتی قاوەی رەش بۆ ئەو كەسانەی كە كێشەی تەندروستییان هەیە.

ئەگەر باس لە سوودەكانی قاوەی رەش بكرێت، زۆرن، لەوانە كافایینی تێدایە، كە هێز بە مرۆڤ دەبەخشێت و هۆشیاری دەكاتەوە، هەروەها لە سوودەكانی دیكەی قاوەی رەش، وردبینیی زیاتر دەكات، چەوی دەسووتێنێت، دژە ئۆكسانە و هەوكردنە و چەند سوودێكی دیكەش.

بەڵام لێرەدا پێویستە باسی زیانەكانیشی بكرێت، بۆ ئەوەی قاوەی رەش دەخۆنەوە ئاگاداری خۆیان بن.

رۆژنامەی تایم ئۆف ئیندیا Times of India، لە راپۆرتێكدا هۆشداریی داوەتە ئەو كەسانەی كە قاوەی رەش لەسەر گەدەی بەتاڵ دەخۆنەوە، كە پێویستە ئاگاداری خۆیان بن، چونكە زیانی زۆری هەیە، كە ئەمانەن:

* ئەو كاسانەی كێشەی كۆئەندامی هەرسیان هەیە، بە تایبەتی برینی گەدە “قورحە” و گەڕانەوەی ترشەڵۆك.

* ئەو كەسانەی ئاستی شەكری خوێنیان جێگیر نییە.

* ئەوانەی كە دڵەڕاوكێیان هەیە و بە خواردنەوەی زیاتری كافایین كێشەیان بۆ دروست دەبێت.

لە راپۆرتەكەدا ئامۆژگاریی ئەو كەسانە كراوە، كە بە قاوەی رەش كێشەیان بۆ دروست دەبێت، قاوە لە بەهارات دروست بكەن، كە وادەردەكەوێت سوودی تەندروستی هەبێت، وەك مێخەك (قەنەفر)، كە رێژەی شەكر لە خوێن رێكدەخات و تامێكی جیاوازیشی هەیە، هەروەخا زەنجەبیل، هەروەها گوێز و هێل و چەند شتێكی دیكە، كە وادەكەن قاوەكە ببێتە خواردنەوەیەكی پڕ لە ماددە خۆراكییە بەسوودەكان و بەبێ ئەوەی كالۆریشی زیاد بێت.

قاوە بخۆنەوە و تەمەنتان درێژ دەبێت

قاوە بخۆنەوە و تەمەنتان درێژ دەبێت