هه‌موو جۆره گۆشتێكی سوور ده‌گرێته‌وه
قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش نرخى كیلۆى گۆشتى تاوه‌كو 13 هه‌زار دینار ده‌ستنیشانكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامیه‌تى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش بڕیاریدا نرخى گۆشت له سنوره‌كه‌ى كه‌مبكرێته‌وه لیژنه‌كانیشی راسپارد چاودێری گۆشتفرۆشه‌كان بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌ى.
ئه‌و نرخه‌ى بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك گۆشت له قه‌زاكه ده‌ستنیشانكراوه بریتییه له 11 هه‌زار دینار بۆ گۆشتى تێكه‌ڵه و 13 هه‌زار دیناریش بۆ گۆشتى نه‌رمه.
بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى ئابوورى قایمقامییه‌ت و قایمقامى قه‌زاكه ده‌رچووه.
ئاگاداری هەموو گۆشتفرۆشەکانی سنوری قەزای بەردەرەش كراوه‌ته‌وه کەوا لەمەودوا نرخی گۆشت بەو شێوەیەى سه‌ره‌وه ده‌بێت كه بۆیان دیاریكراوه، هه‌ركه‌سێكیش سه‌رپێچی بكات سزا دەدرێت.
بۆتان سه‌یفه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى قایمقامییه‌ت بۆ 964 ئاشكراى كرد، له‌ئه‌مڕۆه‌وه ئه‌م بڕیاره له سه‌نته‌رى قه‌زاى و هه‌رسێ ناحیه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وتیشی “ئه‌م دوو جۆره نرخه‌ى دیاریكراوه ته‌واوى جۆره‌كانى گۆشتى سوور ده‌گرێته‌وه”.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه قایمقامییه‌ت به 964ـى داوه، له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش به هه‌ر سێ ناحیه‌كه‌یه‌وه كه بریتین له داره‌توو، رۆڤیا و كه‌له‌ك نزیكه‌ى 50 گۆشتفرۆشی لێیه.